تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

رێوڕەسمی "گاڤارە وەکوڵ" لە شاری کرن بەڕێوەچوو

شاری کرن
کچانی بێشکە لە کۆڵ لە ڕێوڕەسمی گاڤارە وەکوڵ لە شاری کرن
posted onJanuary 14, 2025
noتعليق

لە شاری کرن لە پارێزگای کرماشان رێوڕەسمی نەریتی گاڤارە وەکوڵ (لانکە لە کۆڵ) بەڕێوەچوو. گاڤارە وەکوڵ رێوڕەسمێکی کۆنی کوردییە و خەڵکی خوارووی کوردستان پێیان وایە ئەمە دەسپێکی ساڵی نوێ و مزگێندەری بەهارە.

رێوڕەسمی گاڤارە وەکوڵ ئەمڕۆ سێشەممە لەنێو شاری کرن بەڕێوەچوو و خەڵکێکی زۆر بەشدارییان تێدا کردبوو و لە کۆمەڵێک بڕگەی جیاواز پێکهاتبوو.

گاڤارە وەکوڵ ئەمساڵ دوویەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت، رێوڕەسمێکی کۆنی کوردییە ساڵی پار زیندوویان کردەوە.

ئەم رێوڕەسمە بۆ سوپاسگوزاری لە نیعمەت و بەرەکەت و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە. هاوکات خواردنی دانەکوڵانە لێدەنرێت، ئەم خواردنە لە گەنم دروست دەکرێت.

لەم رێوڕەسمەدا چەند کەسێکی لانکە یان بێشکە لە کۆڵ دەردەکەون و ئەمەش بە مانای نوێبوونەوە و دەسپێکێکی نوێیە.

لە رێوڕەسمی ئەمساڵیشدا خەڵک بە دهۆڵ و زوڕنا داوەتیان کرد، گرووپی دەف ژەن و تەمورە ژەن، دەف و تەمورەیان ژەند، کچانی لانکە لە کۆڵ و سەوزە، گوڵ و ئاوێنە لە دەست نمایشیان بەڕێوەبرد.