تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بانگکران و دەستبەسەرکرانی سەمەد شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

بانگکران و دەستبەسەرکرانی سەمەد شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
posted onAugust 19, 2024
noتعليق

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەمەد شابۆیی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆ دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوە.

ئەو هاووڵاتییە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوای تێپەڕکردنی ٢٠٤ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو.

شایەنی باسە کە، سیامەند شابۆیی، برای سەمەد شابوویی و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێکەوتی٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.