مەسیح عەلینژاد لە کۆنفرانسەکەدا کە بە ناوونیشانی "پێکەوەبوون، پردێک بۆ ئازادی" لە تۆرۆنتۆ بەسترا، گوتی: خەڵکی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند کە ئێمە بێ گوێدانە ئاراستە و بیروڕای یەکتری، کۆماری ئیسلامیمان ناوێت و ئێمە شایستەی زیاترین لەم ڕێژیمە".
عەلینژاد باسی لەوەش کرد: کۆماری ئیسلامی دوژمنی خەڵکی ئێران و جیهانە. سەیری ڕۆڵی ڕژێمی ئاخوندەکان بکەن لە شەڕی ئۆکرانیا. پێویستە ڕێبەرانی وڵاتانی دیموکرات بەرامبەر بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ خەڵکی ئێران بکەون. تەنیا سەرکۆنەکردن و لۆمەکردن بەس نییە، دەبێت هەنگاو هەڵێننەوە. کۆماری ئیسلامی داعش و لەگەڵ نەوتە.
ڕەزا پەهلەوی لەم دیدارەدا گوتی: ئامانجمان ئەوەیە کە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی هیچ بۆشایییەک دروست نەبێت. ئێران نابێتە سوریا. سوود لە هەموو سەرچاوەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران وەردەگرین بۆ بنیاتنانی ئێران.
عەبدوڵا موهتەدی گوتی: ئەو مەنشوور و ڕەشنووسەی کە لەگەڵ دۆستان ئامادە کرابوو، نە ئایەتێکی قورئانە و نە دەستووری ئایندەی ئێران. ئەم ڕەشنووسە دیدگای ئێمەیە بۆ دیموکراسی و قبوڵکردنی مافەکانی مرۆڤ و فرەچەشنی و فرەیی
موهتەدی زیادی کرد: ئێمە بەدوای دادپەروەرییەوەین نەک تۆڵەسەندنەوە. ئێمە هەوڵ دەدەین ئێران بگۆڕین بۆ کۆمەڵگایەکی باشتر کە خەڵکەکەی بتوانن لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. ئێمە بەدوای پشتیوانی گەلی ئێراندا دەگەڕێین و لەم گروپەدا خۆمان بە سەرکردەی ئێرانی ئایندە ناو نابەین.
حامد ئیسماعیلیون گوتی: ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی دەستی پێ کردووە و سەریش دەکەوێت. هەموو ئێرانییەکانی ناوەوە و دەرەوە لەگەڵ ئەم ڕاپەڕینەن و ڕاپەڕین لە ناوخۆی ئێراندا ڕوودەدات.
ئیسماعیلیون زیادی کرد: سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژن ژیانی ئازادی، پێویستی بە هاودەنگی و خەباتی بەردەوام هەیە. بواری نائومێدی نییە و بە ئومێدەوە سەردەکەوین. باشترین نمونەش بنەماڵەی دادخوازانن، دایکانی خاوەرانن، ئەوانەی کە هەرگیز خۆش نەبوون و پاشەکشەیان نەکرد.