تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆبوونەوەی پزیشکە گشتییەکان و ڕێزیدێنتەکانی کرماشان

کۆبوونەوەی پزیشکە گشتییەکان و ڕێزیدێنتەکانی کرماشان
AvaToday caption
posted onApril 24, 2021
noتعليق

کۆمەڵێک ڕێزیدێنت و پزیشکی گشتیی کرماشانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێوەڵام‌مانەوەی داواکارییەکانیان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد

 

ئەمڕۆ ٤ی گۆڵان، ئەو کۆبوونەوەیە لە بەردەم بینای ژمارە چوارە ٢ی زانستە پزیشکییەکانی کرماشاندا، بەڕێوە چوو.

لەم ناڕەزایەتی دەربڕینەدا، ژمارەیەکی زۆری پلاکارد بەدەستی ناڕەزایان بەرز ببوونەوە کە تێیاندا باس لە کۆمەڵێک کێشە وەکوو ئاستی کەمی مووچە، کێشکچییەتیی دوورودرێژ و تاقەتپڕووکێنی ٣٠ تا ٣٦ کاتژمێری کرابوو.

هەروها باس لە کەمیی مووچەی دەرمانگاکان لەڕێگەی دەستێوەردانی ئامانجداری دەڵاڵەکان، نەبوونی ژێرخانی ئینتەرنێتی و ئەلەکترۆنی بۆ تۆمارکردنی زانیارییە پێویستەکان و هەروەها دواکەوتنی پێدانی مووچەی ئورژانسەکان بەشێکیتر لە هۆکارەکانی ئەم ناڕەزایەتییە بوون.

لەو گردبوونەوەیەدا جیا لەم بابەتانە کە پەیوەندیی بە پرسە گشتییەکانی پزیشکی لە ئێراندا هەیە، کۆمەڵێک کێشەی خۆجێیی وەکوو خۆتێهەڵقورتانی کەسانی ناشارەزا لە بواری شارەزایانە و گۆڕین و جێگۆڕکێی بەردەوامی بەڕێوەبەرانی ئاست‌بەرزی تەندروستیش خرانە ڕوو.