تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پەنابەرە ئێرانییەکان لە تورکیە لەبەردەم گەورەترین مەترسى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامیدان!

پەنابەرە ئێرانییەکان لە تورکیە لەبەردەم گەورەترین مەترسى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامیدان!
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2021
noتعليق

ئاڤاتودەى ـ تورکیە

 

ڕۆژنامەنووسى ئێران محەمەد موساعید بۆ بەشى تورکیى هەواڵدەرى دویچە وڵە قسەى کردووە و دەڵێت لە وڵاتەکەى خۆمەوە لەبەر تۆمەتى "دژایەتى ڕژیم و ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى و بانگەشە دژى نیزام" بە ٤ ساڵ و ٩ مانگ سزا درام و هەر لەبەر ئەوەش بە ناچارى ڕووم لە دەرەوەى وڵات کرد و گەیشتمە تورکیە".

 

باس لەوەش دەکات کە لە تورکیە لەبەردەم مەترسییەکى گەورەدانە، چونکە ئەو چەندین نمونە دەهێنێتەوە لەوەى کە دەزگاى هەواڵگرى و ئیتلاعاتییەکانى ئێران لە تورکیە چەندین چالاکڤان و ڕۆژنامەنووسیان ڕفاندووە و کوشتووە، "هەر بۆیە لە ترسان نایێمە دەرەوەو  ناچارم لە ژوورەکەى خۆم بمێنمەوە و هەواڵ و کارى ڕۆژنامەنووسى خۆم بکەم".

موساعید ئێستا گەورەترین خەمى لە تورکیە ئەوەیە کە چۆن خۆى دەرباز بکات و بگاتە وڵاتێکى دیکە تا لەو مەترسییە ڕزگارى بێت. ماڵپەڕەکە لێى دەپرسن "گەلۆ تۆ لە تورکیەى، هێشتا لە دەزگاى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامى دەترسیت؟"، ئەویش بە هێمنى وەڵام دەداتەوە "بەڵێ دەترسم".

لەم چەند ساڵەى دواییدا چەندین پەنابەرى ئێران لە تورکیە و لە لایەن دەزگاى میتى تورکیە ڕادەستى کۆمارى ئیسلامى کراونەتەوە و هەندێکیشیان لە لایەن خودى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامییەوە کوژراون و ڕفێندراون. بە پێى زانیارییەکانیش ئێستا لەم ماوەیەدا تورکیەو  ئێران خەریکن لێک نزیکتر دەبنەوە و ڕێککەوتنێک دەکەن لەسەر دژبەرەکانیان، لە تازەترین هەواڵیش کۆمارى ئیسلامى دوو کەسى سەر بە پەکەکەى داوەتەوە دەستى تورکیە و لە ماوەی پێشووش سەرۆکى ئەحوازیون لە تورکیە برایەوە ئێران.