تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پەکەکە شەنگالى چۆڵ کرد

پەکەکە شەنگالى چۆڵ کرد
AvaToday caption
posted onDecember 1, 2020
noتعليق

بە هاتنى داعش و دەستگرتن بەسەر شەنگال و کوشتن و گرتنى هەزاران یەزیدى بە ژن و پیاوەوە، بە هۆى فراوانبوونى بەرەکانى شەڕى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەو گرووپە گەورە تیرۆریستییە، پەکەکە بە دەرفەتى زانى کە پێگەى سەربازى خۆى لەو شارە بەهێز بکات و هەر ئەمەش بووە هۆى دروستبوونى ناکۆکى لە نێوان هەرێمى کوردستان و پەکەکە و دواجار بە نێوەندگیرى نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیار درا کە پۆلیسى فیدراڵى عێراق بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە و چیتر ڕێگە نەدرێت ئاڵاى ڕێگە نەدرێت دەیان جۆر ئاڵا لەو شار و ناوچەیە هەڵدرێت!

 

بەمەش یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کە بە "یەبەشە" ناسراون،  لە دواى ڕێککەوتنەوەکە و هەڵکردنى ئاڵاى عێراق و داگرتنى هەموو ئاڵاکانى دیکە، دەستیان کرد بە کشانەوە و رادەستکردنى بارەگاکیان لە شنگال بە هێزەکانى حکومەتى فیدراڵ. ئەمە تەنیا بۆ ئەو هێزەى پەکەکە نەبوو، بەڵکو حەشدى شەعبیش کە هێزێکى شێعییە و بە فەتواى سیستانى دروست کراوە، ئەویش کشایەوە و بارەگاکانیان ڕادەستى حکومەتى عێراق کرد.

لۆگۆى یەبەشە ئەو هێزەى کە پەکەکە بۆ شەنگالى دامەزراند

لۆگۆى یەبەشە ئەو هێزەى کە پەکەکە بۆ شەنگالى دامەزراند

ئێستا تەنیا ئاسایشى ئێزیدخان لە نێو شەنگال و هەندێک بارەگا لە شار و ناحیە و ناوچەکانى دەرەوەى شەنگال ماوە کە لە دەستى یەبەشەبن کە بڕیار وایە ئەوانیش بەم زووانە چۆڵ بکات و بیانداتەوە دەستى حکومەتى فیدراڵى.

یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانى شەنگالیش لەم بارەوە گوتى: "تا ئێستا هەر هێزێک یارمەتى ئێمە یەزیدییەکانى دابێت، سوپاسیان دەکەین. لە ئێستا بە دواوە پێویست ناکات کە س لە ناوچەکەمان دەست بە چەکدارى بکات و یا ئاڵاى خۆى هەڵدات و ئێستا ئیتر بریار دراوە پۆلیسى عێراقى بگەڕێتەوە ئێرە"، هەروەها باسى ئەم هێزەى پەکەکەى کرد و گوتى "شوێن و مەیدانى کار و چالاکى و خەباتى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان باکوورى کوردستانە و پێویست ناکات لێرە بمێننەوە، ئێمە سوپاسیان دەکەین کە تا ئێستا هاوکارمان بوون، بۆیە نامانەوێت لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لێرە تێکهەڵچن".