تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بە ڕێککەوتنە لایەنە بەشداربووەکانی لیبی دەستێکى دیکەى کۆمارى ئیسلامى بڕایەوە

بە ڕێککەوتنە لایەنە بەشداربووەکانی لیبی دەستێکى دیکەى کۆمارى ئیسلامى بڕایەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 12, 2020
noتعليق

دانیشتنی دانووستانەکانی لیبی بە ئامادەبوونی نوێنەری دەوڵەتی فەرمی لیبی و کۆمەلێک لە کۆمیتەی موجلیسی نوێنەرانی تبرقی پشتیوانی خەلیفە خەفتەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتی ٧ی سێپتامبری ئەمساڵ لە شاری بوزنیقە لە باشوری ڕوباتی پێتەختی مەراکش دەست یپێ کرد.

 

هەواڵدەری ئاڵمان ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان بڵاوی کردەوە کە لایەنە بەشداربووەکانی شەڕ لە لیبی دوای ٥ ڕۆژ دانووستان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و ناوچەکانی ئەو وڵاتە گەیشتن بە ڕێککەوتن.

لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی شەڕ لە لیبی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان بڵاو بووەتەوە کە باس لەسەر کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێوشوێنی پوختە کراوە.

هەتا ئێستا وردەکاری ئەو ڕێککەوتنە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام دەگووترێ کە لە کۆتایی ئەو مانگەدا دانوستانەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە درێژەیان دەبێت.

فائز السراج سەرۆکوەزیرانی لیبی ڕۆژی ٢١ی ئووت فەرمانی بە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کرد کە هەموو چالاکیەکانیان ڕابگرن. لێ سەرۆکوەزیرانی لیبی گووتی ئاگربەست کاتێک مسۆگەر دەبێ کە سرت و ئەلجەفرە چەکی تێدا نەمێنێت.