تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمریکا: ئەو چەکانەی ئێران دەیانداتە حوسییەکان دەبێتە هۆی درێژەدان بە شەڕ

ئەمریکا: ئەو چەکانەی ئێران دەیانداتە حوسییەکان دەبێتە هۆی درێژەدان بە شەڕ
AvaToday caption
posted onJuly 30, 2020
noتعليق

نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە نوێترین حاڵەتی ناردنی چەک و کەرەسەی سەربازی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە بۆ حوسییەکان گووتی: کۆماری ئیسلامی هۆکاری درێژە کێشانی تێکهەڵچوونەکانی یەمەنە.

 

کلی کرفت ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: مانگێک بەر لە ئیستا هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، کەشتیەکی پڕ چەک و تەقەمەنی ئێرانیان لە کەنارەکانی یەمەن ڕاگرت.

کرفت بە ئاماژە بە ئەو بارە چەکە کە مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان، مووشەکتی دژە تانک و چەکی پێشکەوتووی دیکەی تێدابوو و بۆ حوسیەکان دەچوو نووسیویەتی: هەوڵی ئێران بۆ پڕچەککردنی حوسیەکان تەنیا دەبێتە هۆی درێژەکێشانی شەڕەکان.

کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن دەکات. ئەمریکا و هێندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت بە پشتگیری سەربازی و ماڵی لە حوسیەکانی یەمەن، حیزبوڵای لوبنان و ملیشیاکانی ئێراق بە هۆکاری ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە دەزانن.

بڵاوبوونەوەی پەیامی تویتەری نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات گەمارۆی سەربازی سەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش درێژ بکاتەوە.

ئەمریکا و هێندێک ولاتی هاوپەیمانی لەو باوەڕەدان کە ئێران هەر ئێستاش بە ناردنی چەک بۆ ملیشیاکانی خۆی، پێشیلی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.