هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنرا
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر شاری هەولێر بەردەوامن؛ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش درۆنێکی دیکە تێکشکێنرا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینیش پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراو خرانە خوارەوە.
ئەمڕۆ شەممە، دوای کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەرپەرچ درایەوە و تێکشکێنرا.