AvaToday caption
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، هیوا عەزیزپوور لە ماڵەکەی خۆی لە سەقز، لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئاخوندی ڕفێندرا و برایە گرتنگەی شاری سنە.
لە کاتی ڕفاندنی ئەم وەرزشکارە هێزەکانی خامنەیی پەنایان بۆ توندوتیژی بردووە و زیانیان بە کەلوپەلی تایبەتی ناوماڵەکەی گەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا عەزیزپوور دوای بەشداریکردنی لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی سەقز دژی ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیان ڕفێندرا.