تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 پێشمەرگەیەکی کۆمەلەی زەحمەتکێشان شەهید بوو

 پێشمەرگەیەکی کۆمەلەی زەحمەتکێشان شەهید بوو
AvaToday caption
posted onMay 17, 2020
noتعليق

حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سکرتێری عومەر ئیلخانیزادە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هەواڵی کوژرانی پێشمەرگەیەکی بەناوی ئاروین ئەسلانی  پشت ڕاست کردەوە.

 

شەڕەکە خۆ بەخۆ لە نێو چەند پێشمەرگەی کۆمەڵە لە بنکەیەکی هەڵگوردی ئەو حیزبە ڕووی داوە. ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوونی نەکردووەتەوە هۆکاری شەڕەکە لەسەر چی بووە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەیە:

"بە داخێکی گرانەوە ڕایدەگەیەنین کە سەعاتی ٩ شەوی ڕابردوو بەھۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لە نێوان ھاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری ھەڵگورد دروست دەبێت کە بەوھۆیەوە ھاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسڵانی گیانی لە دەست دەدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار دەبێ کە برینەکەی سوکە. لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆل و ھێور کراوەتەوە و تەرمی ھاوڕێ ئاروین ھاتەوە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ئەسپەردە کرا. ھاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕوداوەکەن. پێویستە بڵێین لە دوێنێشەوەوە دۆستان و ھاوڕێیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندییان پێوەکردوین و ھاوسۆزییان دەربڕیوە، لێرەوە سپاسی ھەموویان دەکەین. ھەر زانیاریەکی نوێ بە ئاگاداری گشتیی دەگەیەنین."

رەزا کەعبیی

هەروەها ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن کاک ڕەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوی کوژرانی پێشمەرگەیەکیان لە هەڵگورد لە نێو پەلێکی پێشمەرگەکانیان بڵاو کراوەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:

"بە داخەوە هەۆاڵی ئەو رووداوە دڵتەزێنە له ناو هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان له هەڵگورد ڕاستە. به هۆیی دەمەقاڵەی ناو خۆیان بوە. زۆر به داخەوە یەکێک له هاوڕێیان، هاوڕێ ئاروین گیانی بەختکردووە. جارێ هیچ ئەگەری نفوزی نیە. حەتمەن روونکردنەوە دەدەین. تکایە چاوەڕۆان بن. زۆر زۆر سپاسی هەمو ئێوە و هەمۆان دەکەین که یەکجار دڵسۆزانە و به پەڕۆشەوە پەیوەندیتان گرتوە له گەڵ هەمومان و زۆر سپاس که چاوەڕۆان بون و هەن."