
AvaToday caption
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە کوێستانەکانی چلچەمە بە تایبەت دەوروپشتی گووندی شاقەڵا شەڕ لە نێوان هێزیکی کوردی و سوپای پاسداران ڕووی داوە.
سوپای پاسداران دوای شەڕەکە دەستی کردووە بە تۆپبارانی چلچەمە. هیچ زانیاریەک لەسەر خەسارەکانی ئەو شەڕە تا ئیستا بڵاو نەکراوەتەوە.
چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە کوێستانەکانی چلەچەمە و هەر لە نیزیک گووندی شاقەڵا بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردستانیدا، سەرهەنگێک و چەند ئەندامی سوپایی پاسداران کوژراون کە دوو جاشیش لە ناویاندا هەبوو. ئاماری کوژراوەکانی سوپای پاسداران لەو شەڕەدا و بە پێی سەرچاوە خۆجەییەکان ٨ کەس بووە.