تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

هەرێمى کوردستان لەسەر هێرشەکەى ئێران هاتە دەنگ

هەرێمى کوردستان لەسەر هێرشەکەى ئێران هاتە دەنگ
AvaToday caption
posted onJanuary 8, 2020
noتعليق

 

 پاش هێرشە مووشەکییەکەى ئێران بۆ سەر هەردوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لە عەین ئەسەد و هەریر، ھەر سێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر دۆخى کوردستان کۆ بونەوە.

 

دواى کۆبوونەوە، هەرسێکیان پێکەوە ڕاگەیەندراوێكیان دەرکرد کە ئەمە بەشێکیەتى:

دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس. هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا.

 له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى. له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه‌ و هه‌ڕە‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌يه‌.

 ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى پێش و پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه‌، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكارى سه‌ربازى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه.

 داواش له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن. هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به‌ پێويست ده‌زانێت.

 به‌تايبه‌تى كه‌ له‌ چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون. بۆيه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.