تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دوو بەندکراوی سیاسی ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد بوون

posted onDecember 17, 2019
noتعليق

 

والی دروودی و عومەر ئیمامی هەردوکیان پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوون و لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٥ لە کاتی بەڕێوەبەردنی ئەرکێکی حیزبی لە چیای شاهۆ لە مەریوان و دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە لایەن هێزە تیرۆریستیەکانی سوپای پاسداران بە دیل گیرابوون.

 

 ئەو دوو بەندکراوە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز لە گرتووخانە ئازاد کران. والی دروودی خەڵکی گووندی چروسانەی سەر بە شاری کامیارانە و عومەر ئیمامی کوڕی حوسێن و خەڵکی گووندی کلاش هوش سەر بە شاری جوانڕۆیە.

بەندکراوی سیاسی کورد والی درودی کە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درابوو دوای ١٨ ساڵ زیندان بۆ یەکەمین جار مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٣ ئیزنی ٨ ڕۆژ مرەخەسی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە پێدرابوو. دوای بەداواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ئەنجومەنی لێخۆش بوونی دۆزگەری گشتی کۆماری ئیسلامی سزای والی بۆ ٢٥ ساڵ زیندان کەم کردبووە.

ئاڤاتودی بە بۆنەی ئازاد بوونی ئەو دوو تێکۆشەرەی ڕێگەی ئازادی پیرۆزبایی بە خەڵکی کوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە دەڵێ و هیوای دەخوازێ بە خەباتی بێوەچان ئاواتی هەموو بەندکراوانی سیاسی و ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە ڕووخانی کۆماری ئیسلامیە بێتە دی.