تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

شەهیدانی ژینگە لەبیر ناکرێن

شەهیدانی ژینگە لەبیر ناکرێن
AvaToday caption
posted onAugust 24, 2019
noتعليق

لە یادی یەکساڵەی گیانبەختکردنی گوماناوی شەریف باجوەر و ژینگەپارێزانی دیکەی مەریوان لە دارستانەکانی ناوچەی سلسی و پیلەی مەریوان، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کۆڕیادێک بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ژینگە و بە تایبەت شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی بەڕێوە دەبات.

 

کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕیادەکە: ٣ی خەرمانان، کاتژمێر پێنج و سی خولەکی دوانیوەڕۆ
شوێن: مەریوان، داسەیرانی قەدیم ، گڵکۆی شەهیدانی ژینگە.

جێگەی وەبیرهینانەوەیە شەریف باجوەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئومێد کۆنەپۆشی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی محەمەد پەژوهی و ڕەحمەت حەکیمی نیا لە کاتی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان ڕۆژی سێی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧ بەهۆیەکی گوماناوی گیانیان لە دەست دا.

زۆربەی خەڵکی مەریوان لەو باوەڕەدان شەریف باجورە و هاوڕێکانی کە کەوتبوونە بەر شەپۆلی ڕق و قینی سوپای پاسداران لە لایەن ئەو هێزە تیرۆریستیە کوژراون.

باجوەرر

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستماتیک ئاگر لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر دەدات و هیچ کام لە ئۆرگانە دەوڵەتیەکانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا سەبارەت بە پرسی دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵات و سوتانیان هەڵوێستێکی جدیان نەگرتووە.

چالاکانی ژینگەپارێز و خەڵکی ئاوایی و شارەکانی ڕۆژهەڵات بە شێوەی خۆڕسک و بە بێ هیچ جۆرە پشتیوانییەکی دام و دەزگاکانی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی ئاگری دارستانەکان دەبنەوە و ئەوەش وایکردووە زۆربەی پڕۆژەکانی سوپای پاسداران بۆ لەناوچوونی یەکجاری ژینگەی ڕۆژهەڵات سەر نەگرێت. هەر ئەوەش بووە بە هۆی تووڕە بوونی ئیتلاعات و سوپای پاسداران لە چالاکانی ژینگە پارێز و دەگووترێ سوپای پاسداران دەستی هەبووە لە گیانبەختکردنی شەریف باجوەر بۆ چاوترسێنکردنی ژینگەپارێزان.

شەریف باجوەر ئێستا بۆتە بە ئوستورە و ڕۆژی پاراستنی ژینگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی شەهید شەریف باجوەرەوە کراوە.