تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆمارى ئیسلامى بزووتنەوەی ئەلنوجەبای عێراقی بردە نێو ئێران

کۆمارى ئیسلامى بزووتنەوەی ئەلنوجەبای عێراقی بردە نێو ئێران
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noتعليق

 

بەپێ بانگهێشتی قاسم سولەیمانی لە عێراق و ئەفغانستان و پاکستان، بزووتنەوەی ئەلنوجەبای عێراقیش بە بیانووی هاوکاری لافاولێدراوان لە سنووری میهرانەوە چوونە نێو ئێران.

 

ئەم کاروانە زیاتر لە سەد کامیونی گەورە و بچووکن کە نەسرولشەمەری سەرۆکی شوورای بەڕێوەبەری بزووتنەوەکەشی تێدایە. حەشدی شەعبی  و فاتمیوون لە ژێر ناوی "پارێزەرانی حەرەم" و بەناوی هاوکاری لافاولێدراوان هاتوونە نێو ئێران . قاسم سولەیمانیش بۆ پاساوکردنی هاتنی ئەم هێزە دەرەکییانە گوتوویەتى "یارمەتیدانی خەڵکی لافاولێدراویش هەر پاراستنی حەرەمە".

حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە بەمەبەستی دروستکردنەوەی قوتابخانە و مزگەوتەکان و هاوکاری خەڵک ماوەیەک لە ئێران دەمێنێتەوە.

کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بەهاناوەچوونی لافاولێدراوان خەریکی کڵکوەرگرتن لە ماڵوێرانی خەڵکە لەپێناو بەرژەوەندی ئایدیۆلۆژیک، بەڵام ڕێگا لە خەڵکی خۆبەخشی نێوخۆ گرتووە و ناهێڵێ کەمپەینە خەڵکییەکان بە هانای خەڵکەوە بچن. ئەمڕۆش بۆ ترساندنی خەڵک ۲٤ کەس لە چالاکانی خۆبەخشی خووزستانی دەسبەسەر کراون.