تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل دیمەنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەکی لە سوریە بڵاو کردەوە

ئیسرائیل دیمەنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەکی لە سوریە بڵاو کردەوە
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2019
noتعليق

 

خەڵکی ئیران نانی شەویان نییە کەچی کۆماری بە میلیۆنان دۆلاری تەرخانی دروستکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی مووشەک لە سوریە کردووە.

 

تەلئەبیب لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانی کۆمەڵێک دیمەنی ناوەندێکی بەرهەمهێنانی موشەکی زەوی بۆ زەوی لە نزیک سنووری لوبنان بڵاو کردووەتەوە. کۆمپانیای "ئیمیج سای ئینتەرناشناڵ" ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لەوە کرد لەو ناوەندەدا مەکینەی مووشەک و کڵاوەی تایبەت بە شەڕ درووست دەکرێت.

شوێنی هەڵکەوتنی ئەو ناوەندە لە نیزیک شاری سافیتا لە ڕۆژاوای سوریەیە کە لە ٨ کیلۆمەتری سنووری لوبنانە و پەدافەندی ئاسمانی ڕووسیە لە دەوروپشتی جێگیر کراوە. شێوەی ناوەندەکە و هەڵکەوتەی جوغڕافیاییەکەی و هۆکاری چالاکیکردن لەو ناوەوەو دەوروپشتیدا ئەو گریمانە بەهێز دەکاتەوە کە شوێنی درووستکردنی موشەک بێت.

لە مانگەکانی ڕابڕدوودا هاتوچۆ بۆ ئەو ناوەندە زیادی کردووە.