سەرەڕای ئەوەی لاوانی چاونەترسی گووندی نێ، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازی و بەڕێوەبردنێکی بێ وێنەی ڕێوڕەسمى نەورۆز و سەری ساڵی کوردەواری کردووە، کەچى کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابڕدوو زیاتر لە ٣٥ لاوی ئەو گووندەیان بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەو شارە کردووە.
گووندی نێ ـى سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک لەو گوندانەیە کە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕیوڕەسمە کوردی و مێژووییەکانی نەتەوەکەمان سالانە بە دەیان جۆر چالاکی ئەنجام دەدات و لاوانی ئەو گووندە بە بەردەوامی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست دەکرێن و سەرەڕای سەپاندنی سزای قورس بەسەریاندا ئەشکەنجەیەکەی زۆر دەکرێن.
لاوانی نێ بڕیاڕیان داوە ئەمساڵ لە ساڵان دیارتر و ڕازاوەتر یادی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بکەنەوە و پێداگرییان لەوە کردووەتەوە "ئەگەر دەسەڵات ڕێگڕی بکات لە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمەکە، ئەوا پلانی "ب" جێبەجێ دەکەن".