تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

لەقاودانەکانی ئاڤاتودەی بووە هۆى وەستانى پڕۆژە نایاساییەکەى سوپا

لەقاودانەکانی ئاڤاتودەی بووە هۆى وەستانى پڕۆژە نایاساییەکەى سوپا
AvaToday caption
گوشارەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی مەهاباد و تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی چۆکی بە بەرپرسە دز و گەندەڵەکانى مەهاباد دادا
posted onFebruary 25, 2019
noتعليق

ناوەندی پشکنینی گشتی ئێران ناوەندی تۆمارکردن، تەعاونی مەسکەنی فەرهەنگیان ژمارە ٢ و شارەوانی مەهابادی سەبارەت بە پڕۆژەی بیناسازی کێوی خەزایی مەهاباد بە سەرپێچیکار ناساند.

دوای ئەوەی باندی قازیزادەی نوینەری ورمێ بە هاوکاری تەعاونی مەسکەنی فەرهەنگیانی ژمارەی ٢ و شارەوانی مەهاباد پڕۆژەیەکی بیناسازیان لە سەر کێوی مێژویی مەهاباد دەستپێکرد و چەندین بینای گەورەیان لە بناری ئەو کێوە ساز کرد کە تایبەت دەفرۆشرانەوە بە تورکە هاوردەکراوەکانی مەهاباد ئاڤاتودەی بەڵگەی نایاسایی بوون و ئاڕمانجداربوونی ئەو پڕۆژەیەی بڵاو کردەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگانە کە سەلمێنەری هەوڵێک بوو بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی مەهاباد بوو بە هۆی درووستبوونی شەپۆلێکی گوشار لە لایەن کۆمەڵگەی مەدەنی مەهاباد و خەڵکی ئاسایی ئەو شارە. ترس لە بەربڵاوبوونەوەی زیاتری ناڕەزایەتییەکان و هاتنە سەر شەقامی خەڵک وای کرد ڕێکخراوی پشکنینی گشتی ئێران لە ڕاپۆڕتێکدا پڕۆژەکە بە نایاسایی بزانێت.
 لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە هەر کام لە ناوەندەکانی تۆمارکردن، تەعاونی مەسکەنی مێهری فەرهەنگیانی ژمارە ٢ و هەروەها شارەوانی مەهاباد بە دانی ئیزنی کارکردن بە پڕۆژەی سەر کێوی خەزایی تاوانبارن و سەرپێچییان کردووە. لە لایەکی دیکە شارەوانی مەهاباد لە زەوییەکانی گەڕەکی گومرگی مەهابادیش سەرپێچی کردووە و ئەوەش هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی لەمەڕ گەندەڵ بوونی شارەوانی مەهاباد جارێکی دیکەش پشت ڕاست دەکاتەوە.

 

لینکى ڕاپۆرتى "هەوڵى شێواندنى دیمۆگرافیاى مەهاباد دەدرێت"، کە پێشتر ئاڤاتودەى بڵاوى کردووەتەوە:

https://www.avatoday.net/ku/node/1001