تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

۲۰۱۹ ساڵی جیهانیی زمانە خۆجێییەکان

۲۰۱۹ ساڵی جیهانیی زمانە خۆجێییەکان
AvaToday caption
دەقی پەیامی خاتوو "ئادری ئازۆلای" سکرتێری گشتیی یونسکۆ  بە بۆنەی ڕۆژیی جیهانی زمانی دایکی
posted onFebruary 21, 2019
noتعليق


له ڕوانگەی یونسکۆ هەموو زمانە دایکییەکان شایانی ئەوەن کە بناسرێن، شەرعیەتیان پێ بدرێت و لەهەموو بوارەکانی ژیان و بازنەی گشتیی، دەور و بایەخیان پێ ببەخشرێت، بەڵام ئەوه شتێک نییە کە بە کردەوە ڕووی دابێت!

 

زمانە دایکییەکان زۆربەیان بە پێی پێویست پێگەی زمانی نەتەوەییان نییە، نەبوونەتە زمانی فەرمیی و تەنانەت پێگەی زمانی پەروەردەشیان نییه کە ئەوەش دەتۆانێت هۆی کەمکردنەوەی بایەخی خۆڕسکی زمانی دایکی و مەرگی یەکجارەیی ئەو زمانە لە درێژخایەن بێت.

لە بیستەیەمین ساڵوەگەڕی رۆژیی جیهانی زمانی دایکی، ئێمە دەبێ وەبیرمان بێتەوە کە "هەموو زمانە دایکییەکان جێگەی بایەخن وهەمووان بۆ سەقامگیری گشتی وگەشەی بەردەوام پێویستین."

زمانی دایکی بۆ خوێندەواری پێویستی سەرەکییە لەبەرئەوەی کە لە ساڵەکانی سەرەتایی خۆێندن، بەهرەکانی بنەڕەتی خوێندن، نووسین و هەروەها پڕۆسەی فێربوون ئاسان دەکات. بەهرەیەک کە بنەماو بنەڕەتی گەشەی کەسایەتی منداڵان درووست دەکات. زمانی دایکی هەروەها دەرخستنێکی تایبەتە لە شووناس و جۆراجۆری توانای داهێنەریی و سەرچاوەیەکە بۆ زانست و داهێنان. هێشتا کارگەلێکی زۆرمان بۆ جێبەجێکردن ماوه.

 

زمانی پەروەردە لە ساڵەکانی سەرەتای خۆێندن بەدەگمەن زمانی دایکی منداڵانی قووتابییە.

بە گووتەی یونسکۆ، نزیکەی۴۰ لەسەدی دانیشتووانی جیهان دەستیان بە سیستەمیی پەروەردە بە زمانی دایکی و زمانێک کە لێی تێدەگەن ڕاناگات لە کاتێک دا زۆربەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە زمانی دایک لە ڕیزبەندیی پێشی بژاردەکان، پڕۆسەی فێربوونی گشتی و فێربوونی زمانەکانی‌تر ئاسانتر دەکات.

خەڵکانی خۆجێیی، هەمووکات خۆازیاری پەروەردە و سیستەمی پەروەردە بەزمانی دایکی خۆیانن. هەر بەو شێوەیەی کە لە جاڕنامەی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ مافەکانی خەڵکانی خۆجێیی لەسەری پێداگریی کراوە. بە گرینگیدان بەوەی کە ئەمساڵ "۲۰۱۹" ساڵی جیهانیی زمانە خۆجێییەکانە

بە بۆنەی ڕۆژیی جیهانی زمانی دایکی، من هەموو وڵاتانی ئەندامی یونسکۆ، هەموو هاوڕێیان و بەرهەمهێنەرانی کەرتی پەروەردە بانگهێشت دەکەم کە مافەکانی خەڵکانی خۆجێیی بە فەرمیی بناسن و لە کردەوەدا بەڕێوەی بەرن .

 

 

ئەم وتارە لە کاناڵى نۆژینەوە وەرگیراوە.