تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بۆكان؛ ئازادکردنی کاتیی سێ برای کورد بە دانانی بارمتە

بۆكان؛ ئازادکردنی کاتیی سێ برای کورد بە دانانی بارمتە
posted onMay 19, 2026
noتعليق

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناسر یادیار، موسا یادیار و هەمزە یادیار، سێ برای خەڵکی بۆكان، بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ برایە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و سەردانیكردن بێبەش کراون و دوای تەواوکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی بۆكان گواستراونەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادوەری، موسا یادیار و ھەمزە یادیاریان لە گوندی "قەرەموساڵی" لە بۆكان و ناسر یادیار لە گوندی "داشبەند" لە بۆكان دەستبەسەر كرد.

هەروەها ڕەسووڵ یادیار، برای ئەو سێ هاووڵاتییە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای پڕۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی بۆكان گواسترایەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم سێ برایە کراوە، لەبەردەستدا نییە.