تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

مەزڵووم عەبدی وردەکاریی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکات

مەزڵووم عەبدی وردەکاریی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکات
posted onJanuary 31, 2026
noتعليق

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بۆ ڕێگری لە کۆمەڵکوژی و پاراستنی ناوچەکە، لەگەڵ حکومەتی دیمەشق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە سوپای سووریا و هێزەکانی ئاسایشیش دەچنە سەر وەزارەتی ناوخۆ.

عەبدی لە هەڤپەیڤینێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕێککەوتنەکە دوای سەردانی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا واژۆ کراوە. جەختیشی کردەوە کە سوپای سووریا ناچێتە نێو هیچ شار و گوندێکی کوردییەوە و ئەرکی پاراستنی نێوخۆی شارەکان هەر لە ئەستۆی هێزەکانی ئاسایشدا دەبێت.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دڵنیایی دا کە هێزەکانیان لە ناوچەکانی خۆیان لە جزیرە و کۆبانێ وەک لیوا و یەکەی سەربازی دەمێننەوە. سەبارەت بە بوونی هێزەکانی حکومەت لە قامیشلۆ و حەسەکە، گوتی تەنیا هێزێکی سنووردار بۆ کاری کارگێڕی و هاوئاهەنگی لە چوارگۆشە ئەمنییەکاندا دەبن، تاوەکو پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان بە وەزارەتی ناوخۆ کۆتایی دێت.

عەبدی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی هەڵوێستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان لە ئاستی پێویستدا نەبوو، ئەم ڕێککەوتنەیان وەک پێویستییەک بۆ پاراستنی گەلەکەیان ئەنجام داوە.