تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سنە؛ عەزیزە مورادیان لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرت

سنە؛ عەزیزە مورادیان لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرت
posted onDecember 26, 2025
noتعليق

عەزیزە مورادیان، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرت؛ ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ناڕوونیی چارەنووسی و درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، مورادیان لە ڕۆژی دووشەممە، ١ی بەفرانبارەوە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ "ناڕوونیی دۆخی دادوەری" و ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی بۆ ئازادکردنی کاتی بە دانانی بارمتە دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ٢٣ ڕۆژە لە زینداندایە.
ئەم هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنەیە و دانیشتووی شاری مەریوانە، لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە مەریوان دەستگیر کرا. دوای دەستبەسەرکردنی، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگای دادوەریی ئێران، هیچ زانیارییەکی فەرمییان لەبارەی جۆری تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی سەر عەزیزە مورادیان بڵاو نەکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی خێزانەکەی لەبارەی دۆخی تەندروستی و داهاتووی یاسایی ناوبراو.