تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆمارى ئیسلامى لەبرى بووژانەوە ئابووریی ئێرانی بۆ تیرۆر خەرج کردووە

کۆمارى ئیسلامى لەبرى بووژانەوە ئابووریی ئێرانی بۆ تیرۆر خەرج کردووە
posted onFebruary 9, 2019
noتعليق

 

رۆژنامەیەکى بەریتانی لەبارەى کاردانەوەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێران لە پەیامەکەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا لە "پەیامی یەکگرتن"، بە " سەرلێشواو و نارێک" وەسف دەکەن.

 

ڕۆژنامەى (ئێکسپرێس)ـى لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوە داوە "ئەو کاردانەوەیە بەهۆى توڕەیی ڕژێمى تارانە لە پلەبەندییەکانى سووربوونى ئەمریکا لە هەڵوەشانەوەى پەیکەربەندییەکانى ئابوورى ئێران"، هێماشی بەوە کردووە "هەمووان دەزانن کە ئابوورییەکى لاوازو لاربووەتەوە".

تەنها ئێکسپرێس سەرەنجی حاڵەتى بێئومێدی پەیامەکەى ئێران نەداوە، بەڵکو لەچەند ڕۆژى ڕابردوو لەنێو شەقامەکاندا ڕاپۆرتى مەیدانى لە ئێراندا تۆمار کراون، دەرکەوتووە چەندین ڕووداوى تاڵان و دزین بەدی کراوە، کە هەمووی لەبەرچاوى دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بەرێوە دەچن. جەخت لەوەش کراوەتەوە "دامەزراوە داراییەکان و بانکەکان لە یەک ترازاون و، کارى کۆمپانیا پیشەسازی و پۆڵایینەکانیش تووشى داڕمان بووەتەوە".

جگە لەوانەش بەرزبوونەوەى نرخەکان و دروستبوونى گرانى و ئاڵۆزبوونى هەڵاوسان و بێکارى و، پاشەکشێکردنى سەرچاوە تەرخانکراوەکان بۆ میلشیاکان تاوەکو دزە بکەنە نێو ئاسایشى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، شەپۆلێکى دیکەى ئاڵۆزییەکانى دیکەى نێوخۆى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامییە.

میدیا ئابوورییەکان چاودێرییەکى وردیان لەسەر هەڵوەشانەوەى ئابوورى ئێرانى کردووە، بەجۆرێک ڕایانگەیاندووە "لەماوەى چل ساڵى ڕابردوو، کە ئێران کەوتە ژێر دەسەڵاتى مەلاکان، بوودجەى گشتى وڵات گەیشتۆتە نزمترین ئاست ". پێشبینى ئەوەش کراوە "بوودجەى گشتى ساڵى داهاتوو گەورەترین بوودجەى مێژووى تاران دەبێت، کە زۆرترین کەمکردنەوەى بە خۆیەوە ببینێت".

راپۆرتەکانى ئەم دواییە سەرەنجی ئەوەیان دەرخستووە "هەستى بێزارى لەنێو پەیامی ئێراندا دەرکەوتووە، بەئاستێک لیستی بایکۆتکردنە نێودەوڵەتیەکان و كارە هاوبەشەکانى شکاندنى بەرنامەى مەلاکانى ئێران ئەنجامى ئەرێنى هەبووە، بۆ ڕژێمێک لەماوەى چوار دەیە ئابوورییەکەى بۆ سەرکووتکردن و تیرۆر بە گەڕ خستووە". دەشڵێت "کاتژمێری ڕاستى بەدەنگی بەرز لێدەدرێت".

خامنەیی و تیرۆریزم

ڕژێمى ولایەتى فەقێ کەماوەیەک بەسەر دامەزراندنى تێپەرى بڕیاری دا ئەو قۆناغەى تێدایە ناو بنێت "سەردەمى ئاوەدانکردنەوە"، هەموو پلە بەندییەکانى سەرەتاو کۆتاییشى پاراستنى "ئاسایشى ڕژێم" و، حکومەتە ملکەچکانى ڕژێمەکەى بێت. ئەمەش لەبرى گرنگیدان بەداهات و کارو وەبەرهێنان لەکەرتەکانى تەندروستى، فێرکارى و ژینگەو گواستنەوە و پیشەسازی و کشتوکاڵ، کارى لەسەر بەهێزکردنى ئاسایشى خۆى و قەبەکردنى بوودجەوکەى بوووەو، سەرجەم سەرمایەى گەلەکەشى بۆ خۆى تەرخانکردو، هەژارى و بێکارى لەسەرتاسەرى وڵات پەرەى سەند.

لەسەر ئەو بنەمایەش ڕاپۆرتێکى هێزەکانى موجاهیدینى خەڵق، باسى لەوە کردووە "لەماوەى چوار دەیەى ڕابردوو ڕژێمى کۆمارى ئیسلامی پلەبەندی ئێران، لەژێر دروشمى شۆڕش هەناردەکردنى تیرۆر بووە و، لەهەمان کاتیشدا دروستکردنى بریکار و سیخور بووە لەوڵاتانى دیکەو، بەشێوەیەکى چڕیش جەنگى لەرێگەى بریکارەکانى لەوڵاتە هەرێمەتیەکان خوڵقاندووە". جگە لەتێچووە بەرزەکانى خواستى ئەتۆمی و مووشەکی بالیستى، کە ڕێژەیەکى زۆرى بوودجەى قووتداوە.

بە پێی لیستەکانى ساڵى ٢٠١٨، بەشێک لە بوودجەى هێزە سەرکووتکارەکانى کۆمارى ئیسلامی، ڕێژەى سەدا ٢٠ کۆى گشتى بوودجەى گشتى وڵاتى پێک هێنابوون و، لەو نێوەندەش عەلى خامنەیی، ڕێبەرى کۆمارى ئیسلامی بڕیاری بەرز کردنەوەى داو، و ٢,٥ ملیار دۆلارى لەسەندوقى پەرەپێدان بۆ هێزى بەرگرى ڕاکێشاوە. ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ژمارى ئەو ئێرانییانەى لە ژێر هێڵى هەژاریدان و، دوایین ئاماریش دەریخستووە کە ژمارەیان بۆ ٥٦ ملیۆن کەس بەرز بووەتەوە و، مامۆستایەکى زانکۆش ئێستا نزیکەى شەش ملیۆن تمەن (نزیکەى ٦٠٠ دۆلار) وەردەگرێت، بەو ئاستەش بێت، مامۆستاى زانکۆش لەژێر هێڵى هەژاریدایە، هاوشێوەى سەدا ٧٠ کرێکارانى وڵاتەکەى.

مووچەى مانگانەى هەر فەرمانبەرێک لەو وڵاتە ئێستا تەنها بەشى ١٠ ڕۆژى دەکات، ئەمەش بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى کاڵاکان و لاوازبوونى هێزى کڕینى بەکاربەرانى ئەو وڵاتە. لەژینگەیەکى سەرکووتکردن و نەبوونى میدیایەکى ئازاد، لە کۆتاییەکانى ساڵى ڕابردوو "حکومەت بڕیاری دا هیچ ئامارێکى هەڵاوسان و گرانبوونى بازاڕەکان، بەهۆى شکاندنى ئاستە پێوانەییەکان بڵاو نەکاتەوە"، ئەمەش وەک چەواشەکردنى ڕاستیەکان و شاردنەوەى قەبارەى کارەساتە ئابوورییەکانى کۆماری ئیسلامی.

گۆڤارى فۆربس، کە تایبەتە بە ئابوورى و داتاى دارایی لەسەر زارى ستیڤ هانک، مامۆستاى ئابوورى جێبەجێکارى زانکۆى جۆن هۆبکینز بڵاوی کردۆتەوە "قەبارەى هەڵاوسانى ئێران گەیشتۆتە سەدا ٧٧، ئەمەش هێمایەکە بۆ بەرەڵایی و لێکترازانى ئابوورى کە چل ساڵە بەو شێوەیە درێژە دەکێشێت". بەگووتەى خۆیشى " ئێستا بەرەو قۆناغی داڕمان و لەناوچوون هەنگاو دەنێت".

یەکێک لەقۆناغەکانى گواستنەوە لەلێکترازان بەرەو داڕمان، دابەزینى هێزى کارى کرێکارەکانە کە لەماوەى شەش مانگی ڕابردوو بەسەدا ٤٨ دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پاشەکشێی داهاتەکان بووە، کە ڕێژەى سەدا ١٩,٥ بووە. بەو جۆرەش چینى کرێکارى گەیاندووەتە ئاستى نەبوونى، بۆیەش کرێکارانى ئەو وڵاتە بەشێوەیەکى بەرچاو خۆپێشاندان و ناڕەزایی دژى خراپی بژێوى ڕۆژانەیان ڕژاونەتە سەر شەقام، ڕێژەى گەنجانیش لەنێو ئەو چینە نزیکەى سەدا ٣٠ پێک هێناوە.

زۆربەشیان کۆکن لەسەر ئەوەى ڕەوشى ڕژێمەکەیان بەرەو باشتر هەنگاو نانێت، بەتایبەت ئێستا وڵاتەکەى لەژێر ئابلووقەیەکى تووندی ئابوورییەو، هیچ "ڕووناکییەک لە کۆتایی تۆنێلەکەش نابینن"، وەک خۆیان وەسفی دەکەن.