تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆڵبەرێک لە ناوچەی بانە بە تەقەی هێزەکانی حکومەت کوژرا

کۆڵبەر
posted onJuly 8, 2025
noتعليق

کۆڵبەرێکی گەنجی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕووداوەکە لە سنووری "شابدین" ڕوویداوە و تیایدا "خالد محەممەدی"ی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی "نەجێنێ"ی سەر بە بانە، کراوەتە ئامانج. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هێزە سەربازییەکان "بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە" تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، خالد محەممەدی دەستگیراندار بووە و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردبوو، کە کارێکی مەترسیدارە و بە گواستنەوەی کاڵا بەسەر سنوورە سەختەکاندا ناسراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تەرمی ناوبراو هێشتا لە نەخۆشخانەی بانە ڕاگیراوە و ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە.

ساڵانە دەیان کەس لە کۆڵبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا بەهۆکاری جۆراوجۆر بریندار دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.