تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دوو چالاکڤانی مەدەنی لە شاری سنە دەستگیر کران

سنە
posted onMarch 24, 2025
noتعليق

 شنۆ محەممەدی و ئاریوان شاكری، دوو چالاكی مەدەنیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە سنە دەستگیر کران.

ڕۆژی یەكشەممە ٣ی خاكەلێوە، شنۆ محەممەدی تەمەن ٣٤ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەكەی ئاریوان شاكری تەمەن ٣٥ ساڵ، دوو چالاكی مەدەنیی خەڵكی سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵەكەیان لە گەڕەكی حاجیاوای ئەم شارە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەستبەسەر كران.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستبەسەركرانی ئەم دوو هاوژینە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی كوردستان بووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە كوردە لەبەردەستدا نییە.