![کرماشان](/sites/default/files/2025-02/kirmashan.jpg)
شەوی رابردوو خەڵك لە كرماشان دژی كۆماری ئیسلامی دروشمیان دا، ئەوە هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنی شۆڕش لە ئێران و ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
شەوی دووشەممە بەبۆنەی ٢٢ی بەهمەنەوە لایەنی حكوومەت لە كرماشان یاری ئاگرینیان دەكرد، بەڵام خەڵك دروشمی “مەرگ بۆ خامنەیی”، “نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی” و دروشمی دیكەی دژی دەسەڵاتیان گوتەوە.
بەپێی گرتەڤیۆدیۆیەک کە بە دەستی ئاڤاتۆدەی گەیشتووە، خەڵک لە گەڕەکی پەردیسی شاری کرماشان لەنێو پەنجەرە و لە سەربانەکان دروشم دەدەن.
لە شاری کرماشان ڕۆژی رۆژێک پێش ٢٢ی بەهمەن لە فەرمانگە حكوومەتییەكاندا پەیام (كورتەنامە)یان بۆ فەرمانبەرەكان ناردووە و پێیان گوتوون دەبێت لە ڕێپێوانی ٢٢ی بەهمەندا بەشداری بكەن و ئەمەش “ناچارییە”.
سەرەڕای ئەوەش بەشی زۆری فەرمانبەران نەچوون بۆ رێپێوانەكە.
هاوكات لەگەڵ ٢٢ی بەهمەن تمەن بەهای خۆی لەدەست داوە و هەر دۆلارێك نزیک لە ٩٥ هەزار تمەنە و دۆخی ئابووری زۆر نالەبارە، بۆیە لەنێو خەڵكدا ناڕەزایەتییەكی زۆر پەرەیسەندووە.