ڕەسمێک له سۆران کەریمی
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سۆران کەریمی، له بوکان و دوای دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەوه.
بەپێی وتەکانی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی بۆ ئاڤاتودەی، سۆران کەریمی، ٤١ ساڵه و باوکی دوو منداڵە. ئەم سەرچاوەیه زیادی کرد که هێزە ئەمنییەکان بە توندوتیژی لەبەردەم منداڵەکانیدا دەستگیریان کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەت و چارەنووس و شوێنی سۆران کەریمی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو بارەوە سەرکەوتوو نەبووە.