تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

قەیرانی ئاو لە سیستان و بەلوچستان

قەیرانی ئاو لە سیستان و بەلوچستان
کەمبوونەوەی ٢٧٥ لەسەدی ڕێژەی ئاوە ژێر زەوییەکانی بەلوچستان
posted onJanuary 27, 2019
noتعليق

 

کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕیژەی بارانبارینەکان لە سیستان و بەلوچستان و بەکارهێنانی نایاسایی سەرچاوە ئاوییە ژێرزەوییەکان بووەتە هۆکاری ئەوەی ڕیژەی ئاوی ژێر زەویی ئەو پارێزگایە بە ڕێژەی ٢٧٥ لەسەد کەم ببێتەوە و نیشانەکانی قەیرانی ئاو لەو ناوچەیە بە تەواوی وەدەر کەوتوون.

 

بە پێی ڕاپۆڕتە فەرمییەکان، ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی لە بەلوچستان زۆر کەم بووەتەوە و لێدانی بیری قووڵ لەو ناوچەیە جار لەگەڵ جار کێشەکە قوڵتر دەکاتەوە. هەر لەو پێوەندییەدا سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەوساڵ جەعفەری بەرپرسی گشتی دەزگای ئاوی ئەو ناوچەیە باسی لە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو کرد و گووتی "ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی ئەو ناوچەیە لە ساڵی ئاوی ٩٥-٩٦ بە ڕێژەی ٢٧٥ لە سەد کەم بووتەوە و بەردەوام ئەو ڕیژەیە لە حاڵی کەمبوونەوەدایە".

ئەتابەکی جەعفەری لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئاستی بەنداوەکان بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی ڕابڕدوو ٤٩ لەسەد و ڕێژەی ئاوی نێو کۆگاکانیش ٣٠ لەسەد کەم بووەتەوە. بە گووتەی جەعفەری، بە گشتی ٧٠ لەسەدی بەنداو و کۆگاکان بە تاڵن.