تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نیکبەخت بە دانانی کەفاڵەت هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە

نیکبەخت بە دانانی کەفاڵەت هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2023
noتعليق

▫️ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی دوای ئەوەیکە بۆ لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە تاران بانگ کرا، بە ”پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” تۆمەتبار کرا.

▫️سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە نیکبەخت بەهۆی وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی ئێران خراوەتە ژێر لێپیچینەوەی یاساییەوە.

▫️پێشتر پزیشکی یاسایی هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینیی بۆ نەخۆشیی پێشتووتری ناوبراو گەڕاندبووەوە، بەڵام ساڵح نیکبەخت لەوبارەوە وتبووی کە ژینا ئەمینی دوو کاتژمێر دوای دەسبەسەرکردنی بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرابوو، لە حاڵێکدا ٩٥ لەسەدی نیشانەکانی زیندووبوونی تێدا نەمابوو.