AvaToday caption
● مووژگان، پاش شەهیدکردنى ژینا ئەمینی، بە بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆگەلێک لە ڕاپەرینەکان، پشتیوانى خەڵک بوو و لە یەکێک لە ڤیدیۆکان بە سەرى ڕووتەوە دەرکەوت و گوتى:
• "من دەترسم کە دواهەمین دڵۆپ لە شەرافەت و ویژدان و ئینسانییەتێک کە لە وجوودمدا هەیە، بە بێدەنگى لەنێو بچێت... ئێوە ناترسن؟!"
• دواى ئەوە بەکرێگیراوانی کۆمارى ئیسلامى، بەیانى ٢٥ى خەزەڵوەرى ١٤٠١ى هەتاوى هێرشیان بردە سەر ماڵەکەى و پاش تێکشکاندنى کامێراکانى چاودێرى دەستبەسەریان کرد و ئێستا لە دادگاى نادادەپەروەر بە ١٠ ساڵ زیندانى مەحکووم کراوە!