تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ساڵانە ٣٦ ملیۆن تۆن خۆراک لە ئێران بە فیڕۆ دەچێت

ساڵانە ٣٦ ملیۆن تۆن خۆراک لە ئێران بە فیڕۆ دەچێت
تەنیا بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەکرێ پێش بەو تەخشان و پەخشانانە بگیردرێت
posted onJanuary 12, 2019
noتعليق

 

سەرۆکی تەنگەتاوێی قەیرانی ئێران گووتی: ١٢٠ میلیۆن تۆن خۆراک بە تایبەتی بەروبوومی جووتیاران لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت کە لەو ڕێژەیە ٣٦ ملیۆن تۆنی بەفیڕۆ دەچێت.

 

ئیسماعیل نەجار لە دوومین دانیشتنی تایبەتی پارێزگاران لە پارێزگای ئیلام گووتی "کەڵکی زێدە لە ئاستی پێویست وەرگرتن لەو مەوادانەی بۆ بنەبڕکردنی ئافەتی کاری جوتیاران بە کار دێت بە تایبەی لە جۆری نایاساییەکەی جیا لەوەی خەساری زۆری بە ژینگە گەیاندووە، کارتێکەری لە سەر هاتنی خواری کوالێتی مەوادی غەزایی داناوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئیسماعیل نەجار گووتی ئێران پێویستی بە کارگێڕییەکى درووستی سەرچاوەی ئاوی بە تایبەت لە بواری کاروباری وەرزێری و پیشەسازی هەیە و ئەو ساڵ هەزار و ٢٠٠ ملیار بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکانی ئاو تەرخان کراوە.

نەجار جەختی لەوە کردەوە لە جێبەجێکردنی گەڵاڵەکانی وەک ئاودێری مۆدێڕن پێویستە پێڕاگەیشتن بە ئاوەکانی ژێر زەویشمان لەبیر بێت و تەنیا ڕێگەی چوونەدەر لە کێشەکانی ئێستا ئەوەیە نۆژەنکردنەوەی سرووشت بسپێرین بە خۆی و ئێمە دەستکاری نەکەین بۆ ئەوەی ئاستی خەسارەکان کەمتر ببێتەوە.