تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیتلاعات لە ڕێگەى توندئاژۆ سەلەفییەکانەوە دەیهەوێت کۆنتڕۆڵى عەقیدە و بیروڕاى خەڵک بکات

ئیتلاعات لە ڕێگەى توندئاژۆ سەلەفییەکانەوە دەیهەوێت کۆنتڕۆڵى عەقیدە و بیروڕاى خەڵکى بکات
AvaToday caption
posted onApril 29, 2022
noتعليق

🌐  بۆ ئاڤاتودەی

هەواڵدەرى هانا بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوى کردەوە، ئەمشەو سەلەفییە توندئاژۆکان لە شارى ڕەبەتى سەر بە سەردەشت هێرشیان کردووەتە سەر شاعیرێکى کورد بە ناوى سامان شیرگە.

 

سەلەفییەکان کە هەمیشە بە گرووپ ئەم کارە دەکەن، نزیکەى ١٠ کەس بوونە و بە هاتوهاوارى ئەڵاهوئەکبەر و لەسەر بنەماى فتواى ئەمیرەکانیان لە ڕەبەت، داواى کوشتنى سامان شیرگەیان کردووە و بە چەقۆ و تەور و شمشێر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵى ئەم شاعیر و ڕەخنەگرە ئەدەبییە و کەلوپەلى ماڵەکەیان شکاندوون.

هێزە ئینتزامى و بەکرێگیراوەکانى ڕژێمیش بە تەنگ داواکارى و پاراستنى ماڵى ئەم شاعیرەوە نەچوونە و ڕێگەیان داوە کە ئەم سەلەفیانە هێرشەکە بکەن.

سامان شێرگە چالاکى ئەدەبی و یەکێکە لە ڕەخنەگرانى توندئاژۆیی و جیهان کە فەلسەفەى کارى خۆى لە ڕێگەى ئەدەبیات و شیعرەوە دەردەبڕێت و هەر ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى کە چەندین جار سەلەفییەکان هەڕەشەى لێ بکەن.

 

شایەنى باسە ماوەی چەند ساڵێکە کۆمارى ئیسلامى و هێزە ئیتلاعاتی و سوپاییەکان لە ڕێگەى زەقکردنەوە و ڕێگەخۆشکردن بۆ سەلەفییە توندئاژۆکان، دەیهەوێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە لە کوردستان لەسەرجەم بوارە ئەدەبی و فەرهەنگى و سیاسى و چالاکییە مەدەنییەکان دروست بووە و بەمەش بەکاریان بهێنێت بۆ مەرامى پیلانگێڕى خۆى و هەر ئەم شێوازى هێرشە دڕندانە بە کۆمەڵەمان لە ماوەى ڕابردوو لە مەریوان و جوانڕۆ و سنە و شارەکانى دیکەى ڕۆژهەڵات بینیوە و هەتا دێت ڕژێم ئەم تاقم و گرووپە بەهێزتر دەکات.