تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

مایک پێنس ڕایگەیاند: ئیبراهیم ڕەییسی دەبێت دادگایی بکرێت

مایک پێنس ڕایگەیاند: ئیبراهیم ڕەییسی دەبێت دادگایی بکرێت
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2021
noتعليق

مایک پێنس، یاریدەدەری یەکەمی دوناڵد ترەمپ، داوای کرد کە ئیبراهیم ڕەییسی بەهۆی «جینایەتی دژە مرۆڤ و کۆمەڵکۆژی»  ئیعدامەکانی هاوینی ١٣٦٧ دەبێت دادگایی بکرێت.

 

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ۶ی خەزەڵوەر، لە کونفرەنسی «ئێرانی ئازاد» که لە لایەن موجاهدین خەڵق دا بەڕێوە چوو؛ گوتارێکی پێشکەش کرد و سەرکۆماری ئێرانی بە «بکوژ » ناوبرد و گوتی ئامانج لە هەڵبژاردنی ڕەییسی وەکوو سەرکۆمار  تەنیا «سەرکۆتی زۆرتر و تۆقاندنی خەڵکی ئێران» بووە.

مایک پێنس ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و گوتی  ٤/٥ خەڵکی ئێران لە ژێر هێلی هەژاریدا و گەندەڵی لە لووتکە دایە و «ئەو چەوساندنەوە و مەینەتە کە خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ بەرگەی دەگرن، بۆ هەتاهەتایە لە مێژوو وەکوو کارەساتترین  شەرەمەزارییەکانی مرۆڤایەتی  دەمێنێتەوە».