AvaToday caption
مایک پێنس، یاریدەدەری یەکەمی دوناڵد ترەمپ، داوای کرد کە ئیبراهیم ڕەییسی بەهۆی «جینایەتی دژە مرۆڤ و کۆمەڵکۆژی» ئیعدامەکانی هاوینی ١٣٦٧ دەبێت دادگایی بکرێت.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ۶ی خەزەڵوەر، لە کونفرەنسی «ئێرانی ئازاد» که لە لایەن موجاهدین خەڵق دا بەڕێوە چوو؛ گوتارێکی پێشکەش کرد و سەرکۆماری ئێرانی بە «بکوژ » ناوبرد و گوتی ئامانج لە هەڵبژاردنی ڕەییسی وەکوو سەرکۆمار تەنیا «سەرکۆتی زۆرتر و تۆقاندنی خەڵکی ئێران» بووە.
مایک پێنس ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و گوتی ٤/٥ خەڵکی ئێران لە ژێر هێلی هەژاریدا و گەندەڵی لە لووتکە دایە و «ئەو چەوساندنەوە و مەینەتە کە خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ بەرگەی دەگرن، بۆ هەتاهەتایە لە مێژوو وەکوو کارەساتترین شەرەمەزارییەکانی مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە».