تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

تیمێکى پێشمەرگەى کۆمەڵە لەسەر سنوور دەستبەسەر و لێیان دەدرێت

تیمێکى پێشمەرگەى کۆمەڵە لەسەر سنوور دەستبەسەر و لێیان دەدرێت
AvaToday caption
posted onJuly 17, 2021
noتعليق

چوارشەممە ڕێکەوتى ١٤/٧/٢٠٢١ى زایینى، کۆمەڵە پێشمەرگەیەکى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان کە ویستوویانە لە سنوورى مەریوان ـ پێنجوێن (هۆشیارى) بپەڕنەوە بۆ نێوخۆى نیشتمان، لە لایەن دەزگاى زانیاری و ئاسایشەوە دەستبەسەر دەکرێت.

 

بە پێى ئەو زانیارییانەى کە بە دەست تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى گەیشتووە ئەم تیمەى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان کە ژمارەیان ٥ کەسن، لە سنوورى هۆشیارى (سنوورى مەریوان) دەوریان گیراوە و چەک کراون و دەستبەسەر کراون و دواتر لە لایەن ئاسایشەوە سووکایەتییان پێ کراوە و لێیان دراوە، بەڵام تا ئێستا وردەکارى زیاتر لە لایەن خودى کۆمەڵە و بەرپرسەکانییەوە ئاشکرا نەکراوە و لە بەرامبەریشدا حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ لێدوانێکى لەم بارەوە نەداوە.

شایەنى باسە دەمێک ساڵە کە لە باشوورى کوردستانەوە ڕێگرى لە چالاکى و چوونەوە نیشتمانى پێشمەرگەکانى حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەگیردرێت و چەندین جاریش بەدەر لە ڕێگەگرتن، دەستبەسەرکردن و چەککردن و سووکایەتى و لێدانیش بەرامبەر بە پێشمەرگەى ڕۆژهەڵات ئەنجام دراوە و هیچ کاتێکیش حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم بارەوە نە داواى لێبوردنێکى کردووە و نە بکەرەکانى ئەم کارەى سزا داوە.