تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فەریبۆرز مورادى چۆن پلەى یەکەمى شوراى شارى کامیارانى بەدەست هێنا؟

فەریبۆرز مورادى چۆن پلەى یەکەمى شوراى شارى کامیارانى بەدەست هێنا؟
AvaToday caption
posted onJune 21, 2021
noتعليق

بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى شوراى شارى کامیاران، چەندین وێستگەى گەندەڵى و ساختەکارییەوە تێپەڕیوە و هەر ئەمەش بووە هۆى کاردانەوەى توندى هاووڵاتیان و پاڵێوراوە شکستخواردووەکانى دیکە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، فەریبۆرز مورادى فەرمانبەرى ئاگرکوژێنەوە و جێگیرى پێشووى شارەدارى کامیاران بۆ کۆکردنەوەى دەنگ بۆ خۆى، چەندین تاوانى گەورەەى وەک بڵاوکردنەوەى ماددەى هۆشبەر لە نێو ئاڵوودەبووەکان و بڵاوکردنەوەى مریشک لە نێو چینى هەژار و پێدانى پارەى ساختە بۆ بەقەرزوەرگرتنى ناسنامە بووەتەوە کە هەمووى لە پێناو کۆکردنەوەى دەنگ بووە.

لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى، لە کامیاران فەریبۆرز مورادى، ١٠ ڕۆژ پێش شانۆگەرى هەڵبژاردنەکەى کۆمارى ئیسلامى، ناوەند و ستادێکى پڕوپاگندەیی لە گوندى شێروانە، هەماهەنگى پێویستى بۆ دەنگکڕین و دەنگکۆکردنەوەى نامەشرووع دروست کردووە. ئەم جاشەى کۆمارى ئیسلامى و جێگرى پێشووى شارەدارى کامیاران، بە بانگهێشتکردنى ئاڵودەبوانى ماددەى هۆشبەر و خەڵکى بێ ماڵ و حاڵ و بڵاوکردنەوەى ماددەى هۆشبەر لە نێویاندا و پێدانى مریشک دەنگەکەى کڕیونەتەوە. هەروەها پارەى ساختەشى داوە بە خەڵک بۆ کڕینى دەنگەکانیان و وەرگرتنى ناسنامەکەیان بە کرێ.

فەریبۆرز مورادى بە هەڵکردنى چرا سەوزى مەسعوود ئەڵماسى فەرماندارى کامیاران، هەموو ڕێطە و ئامرازێکى بەکار هێناوە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەشداربووانى هەڵبژاردنەکان و زۆرترکردنى دەنگى خۆى لە شارستانەکە و بەم هەمووەشەوە ٣ هەزار و ٩٣٢ دەنگى گوماناوى و ساختە و کڕدراوى بەدەست هێنا و بەمەش پلەى یەکەمى شوراى شارەکەى بردەوە.