تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 ئیدارەی بایدن یەکەم بریاری دژ بە رۆژئاوای کوردستان دەرکرد

 ئیدارەی بایدن یەکەم بریاری دژ بە رۆژئاوای کوردستان دەرکرد
AvaToday caption
posted onMay 28, 2021
noتعليق

 بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس" کە پشتی بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەستووە، ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای نەوتیی " دەلتا کرێست ئینێرجی" هەڵوەشاندۆتەوە کە لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان مۆڵەتی پێدرابوو.


ئەو سەرچاوەیە کە داوای کردووە ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت بە ئەسۆشیەیتد پرێسی وتووە : ئیدارەی بایدن مۆڵەتی کارکردنی بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکە نوێ نەکردۆتەوە تاوەکو لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەر کاربکات، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەکە. سەرچاوەکە روونیکردۆتەوە کە پارێزگاریکردن لە بەرهەمهێنانی نەوت چیتر بەشێک نییە لە سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەردەمی ئیدارەی بایدندا، بەوپێیەی بایدن وایدەبینێت کە بەکارهێنانی سوپای ئەمریکا بۆ ئاسانکاریکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریا کارێکی شیاو نییە.

بە گوێرەی یاسای قەیسەر، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکاییەکان نادات لەناو سوریادا کاری بازرگانیی بکەن، بەڵام لەمانگی نیسانی رابردوودا، ئیدارەی ترەمپ دوای راگەیاندنی خواستی واشنتۆن بۆ مانەوەی بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا، کۆمپانیا نەوتییەکەی ئەمریکای لە سزاکان بەخشی و مۆڵەتی کارکردنی لە رۆژئاوای کوردستان پێدا.

کۆمپانیای "دەلتا کرێست ئینێرجی" لەساڵی ٢٠١٩ لەلایەن جەیمس کاین کە ئەفسەرێکی خانەنشینە لە هێزی دەلتای سوپای ئەمەریکا و جۆن دۆرییە جۆنیۆر بەرپرسی جێبەجێکردنی پێشووی کۆمپانیای "گەڵف ساند پەتریلیۆم" ەوە دامەزراوە و بارەگاکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.