تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بە هۆى ناڕەزایەتیدەربڕین نوێنەری کرێکارانی ئیلام دەرکرا

بە هۆى ناڕەزایەتیدەربڕین نوێنەری کرێکارانی ئیلام دەرکرا
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
noتعليق

نوێنەری کرێکارانی شارەوانیی ئیلام، پاش وتووژێک لەبارەی کێشە و گرفتی کرێکاران و بەدواداچوون بۆ داواکاریی مووچەی دواکەوتوویان، لە لایەن بەرپرسانی شارەوانیی ئیلامەوە لە کارەکەی دەرکرا.

 

مەحموودڕەزا غەیاسی، نوێنەری کرێکارانی شارەوانیی ئیلام، بەهۆی وتووژێک کە لەگەڵ هەواڵدەریی فارس کردوویە، دژکردەوەی بەرپرسانی شارەوانیی ئەو شاری لێ کەوتەوە و بووە هۆی دەرکرانی ئەو کرێکارە لە کارەکەی.

هەواڵدەرى کوردپا بڵاوى کردووەتەوە نوێنەری کرێکارانی شارەوانیی ئیلام لەو وتووێژەدا، باسی لە نەدانی مووچەی دواکەوتووی چەند مانگی کرێکارانی شارەوانیی ئیلام کردبوو کە بە شێوەی گریبەست کار دەکەن و ئەمە لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی شارەوانی هۆکاری دەرکرانی نوێنەری کرێکارای شارەوانییان بە بێ نەزمی لە قەڵەم داوە.