تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئاڤاتودەى بۆمبەکەى مەهناز ئەفشار دەتەقێنێتەوە!

ئاڤاتودەى بۆمبەکەى مەهناز ئەفشار دەتەقێنێتەوە!
posted onDecember 8, 2018
noتعليق

ڕێکلامەکەى مەهناز ئەفشار هونەرمەند وسلبریتى ناسراوی ئێرانى بۆ دەرزى نالوکسان، دەنگۆیەکى گەورەى لەدوو دروست کرد. لە کاتێکدا پسپۆڕانى پزیشکى دەڵێن ئەم دەرمانە تەنیا بۆ زیندووکردنەوەى نەخۆش لە ژوورى نەشتەرگەرى بە کار دەهێنرێت و فرۆشتنى بێ ڕەچەتەى پزیشکى مەترسیدار و نایاساییە، کەچى خاتوو ئەفشار سوودى لە خۆشەویستى خۆى لە نێو خەڵک وەرگرتووە بۆ زیاترفرۆشى ئەم دەرمانە!

 

آواتودی مهناز افشار را متهم میکند!

مەهناز ئەفشار لە ڤیدیۆیەکى پاساوهێنەرانە بانگەشەى ئەوەى کردووە ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانى، ددانى بە ڕێکلامەکەى ئەودا ناوە. تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى پەیوەندى کرد بە ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانییەوە و بە پێچەوانەوەى قسەکانى خاتوو ئەفشار هیچ پسپۆڕێک ددان بەوەدا نانێت کە ناوکسان ـ Naloxone بێ ڕەچەتەى پزیشکى بفرۆشرێت و تەنانەت خودى پزیشکانیش دەبێـ بۆ وەرگرتنى ئەم دەرزییە ڕیجێستێر یا ناویان تۆمار بکەن.

ئێوەیش دەتوانن بۆ ئاشکرابوونى ئەم ڕاستییە، ئەم ژمارە تەلەفۆنەى ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانى لێ بدەن و قسەیان لەگەڵدا بکەن: 

 ٠٠٤١٢٢٧٩١٢١١١

بەڵام ئەمە هەموو باسەکە نییە، خاتوو ئەفشار لە ڤیدیۆ پاساوهێنەرەکەى خۆی کە لە ژێرەوە دەتوانن بیبینن، بانگەشەى ئەوە دەکات کە ئەو هاوردەکەرى ئەم دەرمانە نییە، بەڵام باسى لەوە نەکردووە کە هاوسەرەکەى بەڕێز یاسین ڕامین لە ڕێگەى باوکییەوە ئەم دەرمانەى هاوردەى ئێران کردووە.

 

 

بەڕێز ڕامین و هاوڕێکانى لە ساڵى ٢٠١٤ى زایینى ڕیجێستریان کردووە و هەروەک لە وێنەکەى خوارەوە دەیبینن، لە ماڵپەڕى ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانیی و لە ڕێکەوتى ٧/٧/٢٠١٧ى زایینى، واتە ساڵى ڕابردوو ڕێگەپێدانى هاوردەکردنى ئەم دەرمانە کۆتایی پێ هاتووە!

 

آواتودی مهناز افشار را متهم میکند!

 

یاسین ڕامین هاوسەرى ئەفشار، بە هۆى هاوردەکردنى شیرى وشکى ئیکسپایربوو لە هاوینى ساڵى ١٣٩٥ى هەتاوى دەستبەسەر، بەڵام بە هۆى دەستڕۆیشتوویی ئاغازادەیی خۆى و بێ سزا، ئازاد کرا!

بە پێى بەدواداچوونەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، فایلى یاسین ڕامین لە لقى ١٠٥٨ى دادگاى کەیفەرى فەرمانبەرانى دەوڵەت، بێ کارکردن لەسەرى بەستراوە. یاسین ڕامین کوڕى محەمەد عەلى ڕامین جێگرى ڕاگەیاندن و زانیارى وەزارەتى فەرهەنگ و ئیرشاد لە دەوڵەتەکانى نۆیەم و دەیەم و ڕاوێژکارى مەحمودى ئەحمەدى نژاد بوو، کەسێک کە وەک قەسابی ڕاگەیاندن ناسراوە!

 

ئەوەى کە مەهناز ئەفشار لێى دەترسێت، ئاڤاتودەى بڵاوى کردەوە!

خاتوو ئەفشار پێویستە وەڵام بداتەوە و هۆکارى درۆکردنى بە بینەرەکانى ئاشکرا و داواى لێبوردنیان لێ بکات!

بەتایبت ئەوەى کە بەدواداچوونەکانمان نیشاندەرى ئەوەن ئاغازادەى مێردى دۆخى ئابوورى و ماڵى زۆر زۆر باشە و پێویست ناکات بۆ فرۆشى دەرمانێک ڕێکلام بکات کە تەنانەت ڕیجێسترەکەى کۆتایی پێ هاتووە و فرۆشیشى بێ ڕەچەتەى پزیشکى نایاسایی و یاساغە!

ئاڤاتودەى ئامادەیە هەر جۆرە باس و وەڵامدانەوەیەکى خاتوو مەهناز ئەفشار وەک خۆى بڵاو بکاتەوە!