تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەى مەحکومکردنى پێشێلکردنى مافى مرۆڤى لە ئێران پەسەند کرد

نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەى مەحکومکردنى پێشێلکردنى مافى مرۆڤى لە ئێران پەسەند کرد
AvaToday caption
posted onDecember 18, 2020
noتعليق

بریارنامەى مەحکومکردنى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەبەر پێشێلکردنى ئاشکراى مافى مرۆڤ، لە ناوەندى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا!

 

لەو دانیشتنەدا کە ڕۆژى چوارشەممە و بە ئامادەبوونى ٨٢ وڵاتى ئەندامى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو، بڕیارنامەى پێشنیارکراوى کەنەدا لەمەڕ پێشێلکردنى ئاشکراى مافى مرۆڤ لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە گفتوگۆى لەسەر کرا و دواتر پەسەند کرا.

لەم دەنگدانەدا، ١٧ ئەندامى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشدارییان نەکرد و ٣٠ وڵاتیش لەوانە عێراق و ئەندۆنیزیا و لوبنان دژى وەستانەوە و دەنگى دژیان دا.

گەڵاڕێزانى پێشوو بوو کە ئەم بڕیارنامەیە لە کۆمیتەى سێیەمى نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٧٩ دەنگى بەڵێ و ٣٢ دەنگى دژ پەسەند کرا. لەم بڕیاڕنامەیەدا ئاماژە بە ژمارەیەک پێشێلکارى مافى مرۆڤ لەوانەش ددانپیانانى ناچارى و لە ئەنجامى ئەشکەنجەوە، ئیعدامى منداڵانى تاوانبار، مەرگى گوماناوى لە زیندانەکان، دەستبەسەرکردنە خۆسەرییەکان، پاڵەپەستۆ دژى کەمینەکان لەوانەش هاووڵاتیانى بەهایی کراوە و داوا لە کۆمارى ئیسلامى کراوە کە دەستبەسەرکراوەکانى خۆپێشاندانە ئاشتیخوازانەکانى گەڵاڕێزانى ساڵى ٩٨ى هەتاوى و بەفرانبار ئازاد و حوکمە قورسەکانیان هەڵوەشێنێتەوە.

لەم بڕیارنامەیەدا لە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى خوازراوە کە دڵنیایی بدەن لەوەى کە هیچ کەس لە ئێران ئازار و ئەزیەت نادرێت و یا تووشى سزا بێ بەزەیی و نائینسانی و یا سووکایەتیکەرەکان نابێتەوە و دڵنیایی دەدات کە هەموو دەنگۆکانى تایبەت بە ئازار و ئەشکەنجە بێ وەستان و بێ لایەنانە بەدواداچوونى بۆ بکرێت.

هەروەها شێلگیرانانى داوا لە کۆمارى ئیسلامى کراوە کۆتایی بهێنێت بە هەنگاوە بەربڵاو و سیستماتیکەکانى دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنە خۆسەرییەکانى وەک گرتن و سەرگوومکردنى ناچارى و زیندانى تاکەکەسى لەمەڕ کەسانى هەڵگرى ڕەگەزنامەى دوو وڵات و بیانى و ئەوانەى خۆسەرانە دەستبەسەر کراون، ئازاد و لەمەڕ چارەنووس و شوێنى ئەو کەسانەى کە بە ناچارى سەرگوم کراون، ڕاپۆرتى ئاشکرا بدات بە دەستەوە.