تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ داوای چوونەدەرەوەی ئێران لە سوریە بکات

ئیسرائیل: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ داوای چوونەدەرەوەی ئێران لە سوریە بکات
AvaToday caption
posted onNovember 25, 2020
noتعليق

گیلاد ئەردان، باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ چوونە دەری ئێران لە سوریە و مەحکومکردنی هێرشی بریکارەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل، بێتە مەیدان.

 

ئەردان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسیویەتی: ئیسرائیل داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات ئەو هەوڵە مەترسیدارانە کە دووپاتە دەبنەوە، مەحکوم بکات و داوای چوونە دەری تەواوی هێزەکانی ئێران و نوێنەرەکانی لە سوریە و نەهێشتنی ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی سوریە بکات.

ئەردان ئەو نامەی دوای دۆزینەوەی چەند بۆمبی دەستکرد لە خاکی ئیسرائیل و لە ناوچە سنورییەکانی لە بڵینداییەکانی گوڵان نووسیوە. لە درێژەدا نووسیویەتی: دوای ئەو ڕووداوە. ئیسرائیل خێرا هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی تاران و دیمەشق لەناو خاکی سوریە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە هێرشی زیاتر. ئاردن گووتویەتی حەشاردانی ئەو بۆمبانە ، پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ڕێککەوتنی ١٩٧٤ە و گوتووشیەتی بۆمبی دیکەی هاوشێوەی ئەوانەیان لە ٣ێی ئووت دۆزیوەتەوە.

ئاردن هۆشداری داوە و گووتویەتی ئەو هەوڵانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێشەکان و جگە لە خەڵکی خۆجەیی ناوچەکە، بۆ ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەو ناوچەیەن مەترسیدارە. ئاردن ڕایگەیاندووە ئەو کارە لە لایەن نوینەرانی ئێران لە سوریە " هێزەکانی سوپای قودس" ئەنجام دراوە و ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە خاکی سوریە جارێکی دیکە لە لایەن هێزە دووژمنەکانەوە کەڵکی لێوەرگیراوە.

ئاردن لە درێژەدا گووتویەتی: ڕژیمی سوریە بەردەوامە لەوەی ئیزن بە ئێران و هێزەکانی بدات بۆ ئەوەی لە خاکی ئەو وڵاتەوە و بە کەڵکوەرگرتن لە ژێرخانە سەربازییەکانی، کار بکات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بەهێز بکات و هەولەکان بۆ سەقامگیری ناوچەکە لاواز بکات.

ئاردن جارێکی دیکە داوای لە کردەوە کە پێویستە هێزە ئاشتی پارێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوشێوەی پێش ٢٠١٤ بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و چالاکییەکانیان دەستپێبکەنەوە.

گیلاد ئاردن لە کۆتاییدا گووتویەتی: ئیسرائیل سوریە بە بەرپرسی هەموو ئەو هێرشانە دەزانێت کە لە خاکی ئەو وڵاتەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل و هەموو هەوڵێکی یاسایی بۆ بەرگری لە خۆیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەگرنە بەر.