تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆڕۆنا تەنگى بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵچنیوە

کۆڕۆنا تەنگى بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵچنیوە
AvaToday caption
posted onOctober 10, 2020
noتعليق

ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەدەست ڤایرۆسى کۆڤید ١٩ یا هەمان کۆڕۆناوە دەنڵێتێن و هەتا دێت ئامارى تووشبووان و قوربانیان بەو ڤایرۆسە لە زیادبووندایە و کۆمارى ئیسلامیش وەک هەمیشە گوێ ناداتە ئەو قوربانییە زۆرە و پێداویستییەکانى خۆپارێزى و نەخۆشخانەکان بەرامبەر کۆڕۆنا لە کەمییان داوە و دەسەڵات تەنیا لە بیرى مانۆڕى سەربازى و هاوکارى تیرۆریستەکانى ناوچەکەیە.

 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە شارى ئیلام، ١٢٥ حاڵەتی نوێى تووشبووى کۆڕۆنا تۆمار کراوە و دوو کەسیش گیانی لە دەست داوە. بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە ١٢٠١٧ کەس. کۆی ئەو کەسانەی لە ئیلام بە هۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٢٧٣ کەس.

هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٦٥ تووشبووی نوێ لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و ٤ نەخۆشی تووشبوو گیانیان لە دەست داوە و دۆخی ٥٦ کەس لە تووشبووانی کۆڕۆنا خراپە.

سەرۆکی زانستگای پزیشکی سنە ڕایگەیاندووە ٣٨٨ نەخۆشی گووماناوی بە کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە خەوێندراون.

ئاماری گیانبەختکردووان بە هۆی کۆڕۆنا لە پارێزگای سنە گەیشتووەتە ٥٠٤ کەس.

لە نەخۆشخانەی شارى سەقز ٥١ تووشبووی کۆڕۆنا خەوێندراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا دوو کار دەزانێ! دزینی سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی و سەرکووتی خەڵک!