تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پوتین و مەکرۆن داوای ئاگربەست لە قەرەباغ دەکەن

پوتین و مەکرۆن داوای ئاگربەست لە قەرەباغ دەکەن
AvaToday caption
posted onOctober 1, 2020
noتعليق

ڤلادمیر پووتین سەرکۆماری ڕووسیە و ئیمانۆئێل مەکرۆن لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێرای دەربرێنی ئامادەیی بۆ دانیشتنی گرووپی مینسک داوای ئاگربەستی بەپەلە و هەمەلایەنەیان کرد لە قەرەباغ.

 

گرووپی مینسک ساڵی ١٩٩٢ لە لایەن ڕێکخراوی ئەمنیەت و هاوکاری ئەوروپا بۆ چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی قەرەباغ پێکهاتووە. سەرۆکایەتی هاوبەشی گرووپی مینسک بە دەستی ڕووسیە، فەڕانسە و ئەمریکایە. لە گرووپی مینسکدا جگە لە سێ وڵاتی بلاروس، ئاڵمان ، ئیتاڵیا، پورتەغاڵ، هوڵەند، سوئید، فەنلاند، تورکیە، ئەرمەنستان و ئازەربایجان بەشدارن.

بە تێپەڕینی سێ دەیە گرووپی مینسک نەیتوانیوە ئاشتی لە ناوچەی قەرەباغ جێگیر بکات و جارێکی دیکە ئاگری شەڕ لەو ناوچەیە کڵپەی سەندووە.
مەکرۆن و پوتین بانگهێشتی ئەرمەنستان و ئازەربایجانیان کردووە بۆ چارەسەری کێشەی قەرەباغ پێکەوە دانووستان بکەن.

مەکرۆن و پووتین داوایانکرد لایەنەکانی بەشدار لەو شەڕە، وێرای ڕاگرتنی هێرشەکان، کێشەکانیان کەم بکەنەوە. ئەوەی لە ناوچەی کوێستانی قەرەباغ هەیە شەڕ و زیاتربوونی تووندووتیژییەکانە.