تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

چالاکێکی مەدەنی بۆکان بە پێنج ساڵ زیندانى سزا درا

چالاکێکی مەدەنی بۆکان بە پێنج ساڵ زیندانى سزا درا
AvaToday caption
posted onJuly 25, 2020
noتعليق

فاتمە دادوەند ژنە چالاکوانی بۆکانی بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و هاوکاری دەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای ٥ سال زیندانی بەسەردا سەپا.

 

سزای ٥ ساڵ زیندانی فاتمە لە لایەن دادوەر غوڵامی لە دادگای شۆڕشی مەهاباد بەسەریدا سەپاوە. ئەو ژنە چالاکوانە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو.

دوای دوومانگ لە بۆکانەوە بۆ گرتووخانەی ورمێ گوازرابوویەوە و بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە، فاتمە دادوەند دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە زۆری دانپێدانانی پێکرا و لەسەر تەلەڤیزیۆنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دانپێدانانەکەی بڵاو کرایەوە.

فاتمە لە دانپێدانانەکان گووتبوی بەشداری خۆپێشاندانەکانی کردووە و جارێکیش سەردانی سولەیمانی لە باشوری کوردستان کردووە.