تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆماری ئیسلامی داعشی شێعە دادەمەزرێنێ

کۆماری ئیسلامی داعشی شێعە دادەمەزرێنێ
ئەگەر دۆخى ئێران بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کۆماری ئیسلامی هێزێکی هاوشێوەی داعش درووست دەکات
posted onNovember 18, 2018
noتعليق

 

جیمز جیفری، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریە ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی کار دەکات بۆ درووست کردنی گرووپێکی تیرۆریستی شێعە هاوشێوەی داعشی سوننە.

 

جیفری لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "هەردووک وڵاتی سووریە و عێراق کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە بۆ ڕاگرتنی دەستێوەردانەکانی ئێران پێویستیان بە ئەمنیەت و سەقامگیرییە".  ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی "ئەگەر کێشە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتانە چارەسەر نەکرێن کۆماری ئیسلامی هێزێکی دیکەی هاوشێوەی داعش درووست دەکات و لەو ڕێگەیەوە بە پێشگرتن لە گوشارەکانی ڕۆژئاوا هەموو ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەی ئەو وڵاتانە هەرەس پێ دێنێت".

جیفری لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: تەنیا بژاردەی سەربازى بۆ پێشگرتن لە گەورەتربوونەوەی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی ناتوانێ چارەسەری تەواو بە دوای خۆیدا بێنێت. ناوبراو ئەوەشی هێنایە سەرزمان کە هاوشێوەی پێنتاگۆن و هاوپەیمانەکانی، گرووپە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی گرووپە جیهادییەکانی وەک داعش لە عێراق و سووریە شەڕیان کردووە، بەڵام ئەو میلیشیا شێعانە دژی بوونی هێزەکانی ئەمریکان لەو وڵاتانەدا.

وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەردەوامی کۆماری ئیسلامیان بەوە تاوانبار کردووە کە لە کاروباری نێوخۆیی ئەواندا دەستێوەردان دەکات و لە لایەکی دیکەش پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکان دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاشکاوانە پشتیوانی لە ڕژێمی بەشار ئەسەد، حیزبوڵای لوبنان، حەشدی شەعبی و حووسیەکانی یەمەن دەکات.

جیمز جیفری باسی ئەوەی نەکرد کە لەو دۆخە قەیراناوییەی ئێستا کە ئابوری کۆماری ئیسلامی تووشی هاتووە بە کامە بوودجە کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت ئەو کارە بکات.

 

هەروەها کۆماری ئیسلامی لە هەوڵ دایە ئەو یەک ملیار و هەشسەد میلیۆن دۆلارەی کە عێراق بە هۆی کڕینی کارەبا پێی قەرزدارە، هەناردەی سوورییەی بکات.

کۆمارى ئیسلامى لە پشتى کارە تیرۆریستییەکانى حیزبوڵا و حووسییەکانى یەمەن و تیرۆریستەکانى عێراق و سوریایە!

کۆمارى ئیسلامى لە پشتى کارە تیرۆریستییەکانى حیزبوڵا و حووسییەکانى یەمەن و تیرۆریستەکانى عێراق و سوریایە!