تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

مەترسی ئێعدامکردنی دوو بەندکراوی سیاسی کورد هەیە

مەترسی ئێعدامکردنی دوو بەندکراوی سیاسی کورد هەیە
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2020
noتعليق

دوای گواستنەوەى لەناکاوی دوو بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ئێعدامی کورد سابیر شێخ عەبدوڵا  و دیاکۆ ڕەسوڵزادە، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە مەترسی لەسێدارەدانی ئەو دوو چالاکە سیاسیە هەیە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ پێی راگەیاندین ڕۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی سیاسی بۆ نووسینگەی وەرگرتنی پەنجەمۆر و داواکردنی بەخشین بردراون بۆ ئەوەی نامەی لێبوردن وبەخشینەکەیان بۆ نۆوسینگەی لێبورنی پارێزگا بنێردرێت.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ورمێ پێش ئەوەی سزای ئیعدامی زیندانیەکان جێبەجێ بکرێت داوا لە بەندکراوەکان دەکرێت داوای لێبوردن و بەخشین بکەن بەڵام ئەنجومەنی بەشین و لێبوردنی پارێزگا داواکاریەکە ڕەت دەکاتەوە و بەوشێوە بواری لەسێدارەدانی بەندکراوان پێک دێنێت.