Ana içeriğe atla

بەهۆی تەقینەوەی تانکێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین ٥٢ تیرۆریستی سەر بە تورکیە کوژران

بەهۆی تەقینەوەی تانکێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین ٥٢ تیرۆریستی سەر بە تورکیە کوژران
AvaToday caption
posted onApril 28, 2020
noyorum

وەزارەتی بەرگری تورکیە بە بڵاو کردنەوەی تویتێک ڕایگەیاندووە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەری ئەو تەقینەوەیە.

 

لە بەرابەردا پەیجی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ڕایگەیاندووە هیچ جۆرە دەستێوەردانێکی لەو تەقینەوەدا نەبووە و ڕەتی کردەوە هێزەکانی ئەوان تەقینەوەکەیان ئەنجام دابێت.

دوای بەدوای ئەم تەقینەوە تورکیە هێرشی ئاسمانی کردە سەر کانتۆنی شەهبا لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ئاوارەکانی شاری عەفرین لەوێ دەژین. ڕوون نییە خەساری هێرشەکان چین .لە لایەکی دیکە هێزی ئاسمانی تورکیە بوردومانی چیای خواکورکی باشوری کوردستانی کرد و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری شنۆ کە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری سەردانی زۆزانەکانی خواکروکیان کردبوو گیانیان لە دەستدا.

شایانی باسە هەتا دێت ئاماری کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکەی عەفرین بەرزتر دەبێتەوە.ىشاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیە و تیرۆریستانی ئەلقاعیدە داگیرکراوە.