Ana içeriğe atla

ترامپ و ئەردۆغان لەسەر قەیرانی ئیدلب قسەیان کرد

ترامپ و ئەردۆغان لەسەر قەیرانی ئیدلب قسەیان کرد
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2020
noyorum

 

نووسینگەی سەرکۆماری تورکیە ڕایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئیدلب دانوسانیان کردووە.

 

ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرکۆماری تورکیە باسی لەوە کردووە دوو ڕێبەر ڕێککەوتوون هێرشەکانی ئەرتەشی سوریە لە پاریزگای ئیدلب ڕاوەستێ کە بووەتە هۆی کوژرانی ١٣ سەربازی تورکیە. هاوکار سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی شەممە گووتی: دۆخی ئیدلب هێور نابێتەوە ئەگەر هێزەکانی دەوڵەتی سوریە نەگەڕێنەوە ئەو شوێنانەی کە تورکیە و ڕووسیە لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٨ دیاریان کردبوو.

تورکیە و ڕووسیە لە شەڕی نێوخۆیی سوریەدا پشگیری چەند لایەنێکی دژبەر دەکەن، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەی سیاسی لەگەڵ یەکتری لە هاوکاریدان. ساڵی ٢٠١٨ ئانکارا و مۆسکۆ بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی دژە پشێوی لە ئیدلب ڕێککەوتن، بەڵام هێرشەکانی ئەم دواییە سوریە ئەو ڕێککەوتنە لەرزۆکەی هێندەى تر لاوازتر کردووە.

ئەردۆغان لەو بارەوە گووتویەتی: ڕێگەچارەی ئیدلب گەرانەوەی هێزی دەوڵەتی سوریەیە بۆ ئەو ناوچانەی ڕێککەوتنمان لەسەر کردبوون، ئەگەر نا تا کۆتایی مانگی بانەمەڕ کێشەکە چارەسەر دەکەین.

سەرکۆماری تورکیە گووتویەتی: دەمانهەوێ کێشەکە بە هاوکاری دۆستەکانمان چارەسەر بکەین، ئەگەر نا ناچار دەبین ڕێگەیەکی دیکە بگرینە بەر بۆ ئەوەی سوریە لە ڕێکخراوە تیرۆریسیتیەکان و ستەمی دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕزگار بکەین.