Ana içeriğe atla

ئێران ٧ میلۆن منداڵی کارى هەیە

ئێران ٧ میلۆن منداڵی کارى هەیە
دۆخى منداڵانى کار زۆر خراپ و وێرانە
posted onOctober 22, 2018
noyorum

 

چالاکوانێکی کۆمەڵایەتی و ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی لە مافی منداڵان، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هەواڵدەڕی ئیلنا گووتی "بنەماڵە پەراوێزنشینەکان، منداڵەکانیان ناچار بە کار کردن دەکەن".

 

لەیلا ئەرشەد دەڵێ "منداڵان ناچار بە کار دەکرێن بۆ ئەوەی کرێی خانوو، بژێوی ژیان و تەنانەت پارە بۆ کڕینی مادەی هۆشبەر بۆ بابەکانیان پەیدا بکەن".

منداڵانى کار لە داهاتوودا کێشەخوڵقێنن

منداڵانى کار لە داهاتوودا کێشەخوڵقێنن

 

دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانی کار

زۆرێک لە منداڵانی کار بەردەوام بە نێو زبڵ و پاشماوەکان دەگەڕێن و زۆر جاران بە هۆی ماندویەتی لە پەنا شەقامەکان کەلەلا دەکەون. بە گووتەی ئەو چالاکەی مافەکانی منداڵان، منداڵانی کار لە کاتی کارکردن و ڕادەستکردنی زبڵ بە خاوەنکارەکانیان بارودۆخێکی زۆر ناخۆش ئەزموون دەکەن و زۆرجاریش دەستدرێژیان دەکرێتە سەر.

 

منداڵانی کار و خوێندن

لەیلا ئەرشەد لە درێژەی قسەکانیدا باسى لەوە کرد "منداڵانی کار خۆیان لەگەڵ ئەو منداڵانەی لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەنێو ئۆتۆمبێلدان، هەڵدەسەنگێنن و لە ئەنجام ئەو خۆبەراوردکردنە خەسارێکی گەورەی ڕوحی و دەروونیان بەر دەکەوێت". منداڵانی کار ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و لە داهاتودا دەبنە کێشە بۆ کۆمەڵگا، ئەوان دەبنە ژن و مێردەکانی داهاتوو و لە سەدەی ٢١ بە هۆی نەبوونی ئەزموونی تایبەت بە بنەماڵەداری و منداڵبارهێنان، کێشە خوڵقێن دەبن.

منداڵانى کار لە دۆخێکى خراپدان

منداڵانى کار لە دۆخێکى خراپدان

 

پشتگوێخستنى سکاڵای منداڵانی کار

ئەرشەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ "منداڵانی کار لە بەرامبەر مەترسییەکانی سەر ژیانیان هیچ چارەیەکیان نییە و بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ناتوانن لە دامودەزگا دادییەکان سکاڵا  لەسەر ئەو حاڵەتانەی تووشیان دەبێتەوە، تۆمار بکەن. شایانی باسە ئەنجوومەنی پارێزگاری لە مافەکانی منداڵان چەند ساڵ پێس ئێستا گەڵاڵەیەکیان بە دەوڵەت پیشنیار کرد بۆ ئەوەی ئەو بنەماڵانەی منداڵی کاریان هەیە پشتیوانی ماددی بکرێن تا کوڕ و کچەکانیان بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە".

 

بە پێی ئامارێک کە پەرلەمانى کۆماری ئیسلامی بۆخۆی بڵاوی کردووەتەوە، ٣ ملیۆن منداڵی کار لە ئێراندا هەن، هەر چەند ئامارە نافەرمییەکان ئەو ڕیژەیە زۆر زیاتر لەوە دەخەمڵێنن و باسی ٧ ملیۆن منداڵی سەرشەقام دەکەن.